لە ٣ ویلایەتی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی زریانی بەفرەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، زریانی بەفر بووەتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ویلایەتی تەکساس و ئۆکلاهۆما و کانزاس.
لە ڕووداوەکاندا ٧ کەس لە ویلایەتی تەکساس و ٢ کەس لە ئۆکلاهۆما و کانزاس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە سەدان گەشت لە سەرەتای هەفتەوە هەڵوەشاونەتەوە.
لە قوتابخانەکانی هەندێک ناوچەی ویلایەتی ئارکانساس، تێنسی، تەکساس و ئۆکلاهۆما وانە خوێندن هەڵوەشاوەتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفر دابەزن. باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە نیو ملیۆن ماڵ و شوێنی بازرگانی لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی ئەو زریانە بەفرەوە بێ کارەبا بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر کەمپێکی مەدەنییەکان لە ویلایەتی کیڤووی باکووری وڵاتی کۆنگۆ لانیکەم ١٢ کەس کوژران و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٦٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٩٠٨ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانوویێک لە شاری تولکەرەم و گەنجێکی فەلەستینییان شەهید کرد و خانوویێکیان ڕوخاند.
بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی ئەندۆنزیا ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا.